"گواستنەوەی داعشەكان بۆ عیراق لەسەر داوای ئاسایشی نیشتمانی بوە"

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەعید جەیاشی راوێژكاری كاروباری ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاند: بابەتی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە لەسەر داواكاری ئاسایشی نیشتمانی بوو بەتایبەتی دوای ئەو بارودۆخە نائاساییانەی لە سوریا رویدا كە بەشێك لە زیندانەكان گرژی و ئاڵۆزی تێكەوت  و هەندێك لە زیندانەكان هەڵاتن.
 راشیگەیاند: گرنگ و پێویست بو ئەو زیندانیانە بۆ عیراق بگوازرێنەوەو لە زیندانی پتەودا دابنرێن، عیراق هەموو ئامادەكارییە ئەمنییەكانی بەهاوبەشی تەواوی دەزگا ئەمنییەكان ئەنجامداوە، هەروەها ئەنجومەنی باڵای دادوەری چاودێری كردوە، هاوكات گواستنەوەی چەكدارەكانیش بە سەرپەرشتی دەزگای دژە تیرۆر ئەنجام دراوەو هیچ كێشەیەك روی نەداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group