ئیسماعیل بەقائی: ترەمپ درۆی گەورە دەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە سەبارەت بە توانای تاران بۆ بەرهەمهێنانی مووشەكی بالیستی كیشوەربڕ و قسەكانی بە درۆ وەسف دەكات.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوكردەوە و نووسیویەتی، درۆزنە پیشەگەرەكان پسپۆڕییەكی تایبەتیان لە دروستكردنی ڕاستی خەیاڵاویدا هەیە،وتیشی، درۆیەك ئەوەندە دووبارە بكەرەوە تا شێوەی ڕاستی وەربگرێت ئەمە ئەو ڕێسایەیە كە لەلایەن جۆزێف گۆبڵز، وەزیری زانیاری ئەڵمانیای نازی و ڕاوێژكاری هیتلەر داهێنرا و بە شێوەیەكی بەرفراوان بەكارهێنرا.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم ڕێسایە ئێستا بە شێوەیەكی سیستماتیك لەلایەن حكومەتی ئەمریكا و جەنگخوازانی دەوروبەریان، بەتایبەت ڕژێمی جینۆسایدكاری ئیسرائیل، بۆ پێشخستنی كەمپەینێكی شەیتانیی بڵاوكردنەوەی زانیاری درۆ و چەواشەكارانە دژی گەلی ئێران بەكاردەهێنرێت.
بەقائی ئاشكراشیكرد، ئەوەی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، مووشەكی بالیستی كیشوڕبڕی ئێران و ژمارەی گیانلەدەستدراوانی نائارامییەكانی مانگی كانونی دووەمی ڕابردوو بانگەشەی بۆ دەكرێت، جگە لە دووبارەكردنەوەی كۆمەڵێك درۆی گەورە هیچی تر نییە نابێت كەس بەو جۆرە درۆیانە هەڵبخەڵەتێت.
ئەم لێدوانەی ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوە هات كە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمۆ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێرانییەكان هەر لەم ساتەدا مووشەكێكیان دروست كردووە كە دەتوانێت ئەوروپا بكاتە ئامانج، و بەم زووانەش مووشەكێك دروست دەكەن كە بتوانێت ئەمریكا بكاتە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group