فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی بە كاتی داخرا

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە داخستنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بڵاوكردەوە.
مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، داخستنی كاتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی بەپەلەوە بووە، كە پێویستی بە گرتنەبەری ڕێكارێكی خۆپارێزی دەستبەجێ هەبووە، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ بەرزترین پێوەرە پەسەندكراوەكانی سەلامەتی.
رونیشیكردەوە، تیمە تەكنیكییە پسپۆڕەكان دەستبەجێ دەستیان كردووە بە كارەكانی دەستنیشانكردن و چارەسەركردن بەگوێرەی ڕێكارە ستانداردە جیهانییەكان، بەشێوەیەك كە لەگەڵ پێداویستی و پێوەرەكانی ڕێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO) بگونجێت، چونكە ئامانجی لەپێشینە بۆ سەلامەتییە وەك كۆڵەكەی سەرەكی بۆ بەردەوامی و كارایی گەشتە ئاسمانییەكان.
باسی لەوەشكرد، لە چەند كاتژمێری كەمی داهاتوودا فڕۆكەخانەكە دەكرێتەوە، ئەوەش هەر كە كارەكانی چاككردنەوە و پشكنینە تەكنیكییە كۆتاییەكان تەواو بوون.
مەیسەم سافی بە توندی ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە لە هەندێك پلاتفۆرمی میدیایی و ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكاندا بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە بوونی كێشەی ئەمنی ناوخۆیی یان نێودەوڵەتی كە ڕێگر بووبێت لە كردنەوەی فڕۆكەخانەكە، و جەختی كردەوە، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و پشت بە هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی پەسەندكراو نابەستن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group