عەباس عێراقچی: وڵاتەكەی لە ئێستادا ناگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی پی بی ئێسی ئەمریكی ڕایگەیاند، پێموانییە پرسی دیالۆگ یان دانوستان لەگەڵ ئەمریكییەكان جارێكی دیكە بگەڕێتەوە بۆ كارنامەی ئێمە، ئەمریكا پێش هێرشەكە بەڵێنیدابو كە بەنیازی هێرشكردنە سەر ئێرانی نییە و هەوڵیدا بەشێوەیەكی ئاشتیانە كێشەی ئەتۆمی چارەسەر بكات.
باسی لەوەشكرد، هەڵدانی موشەكی ئێران بەردەوامە، ئێمەش ئامادەین تا ئەو ڕادەیە و بۆ ئەو كاتەی كە پێویستە بەردەوام بین لە هێرشە موشەكییەكان.
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریكای بە "بەرپرس" لە كوشتنی 168 خوێندكاری كچ لە میناب تۆمەتبار كرد و وتی، ئەو كچانە پێش ئەوەی لە هێرشێكی سوپای ئەمریكادا بكوژرێن، لە پۆلەكانیان دانیشتبون و وانەیان دەخوێند.
ئەوەشیخستەڕو، ئەمریكا و ئیسرائیل پێیان وابو كە دەتوانن لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا ڕژێمی ئێران لە ئێران بگۆڕن و سەركەوتنێكی خێرا و سەرسەختانە بەدەستبهێنن، بەڵام ئەوە ڕوی نەدا و پیلانی سەرەكی ئەو دوو وڵاتە شكستیانهێناوە، ئێستاش هەوڵی جێبەجێكردنی پیلانی دیكە دەدەن، بەڵام هەمویان بە هەمان شێوە شكستدەهێنن.