لەدوای دەستپێكردنی شەڕەوە رەوشی ناو بەندینخانەكانی ئێران خراپ بوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ كە بەڵگەنامەكانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە كۆماری ئیسلامی ئێران دۆكیۆمێنت دەكات راپۆرتێكی سەبارەت بە بارودۆخی قەیراناویی بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەجی لەبارەی بەسەربازیكردنی بەندیخانەو هەڵوەشاندنەوەی تەواوی چاوپێكەوتنەكان و كەمیی خۆراك بڵاوكردوەتەوە.
رێكخراوەكە باسی لەوە كردوە، لەدوای زیادبونی گرژییە سەربازییەكان و دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریكا، بارودۆخی مرۆیی لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو خراپ بوەو سەرچاوە ناوخۆییەكان لەناو ئەم بەندیخانەیەدا كە زیاتر لە 16 هەزار بەندكراوی تێدایە باسیان لەڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی ئەمنی و پێشێلكاریی بەرفراوانی مافە سەرەتایییەكانی بەندكراوان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group