وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بەردەوامین لە گەران بە دوای ئەو رۆژنامەنووسە ئەمریكیەی رفێندرا
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 31ی ئادار ، رۆژنامەنووسێكی بیانی لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە ڕفێنراوە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییە تایبەتمەندەكان دەستیان كردووە بە ئەركەكانیان بۆ ڕاوەدوونانی تاوانباران، ئەوەش لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد و هەوڵێكی مەیدانی چڕ و شوێنكەوتنی رێڕەوی رفێنەرەكان.
باسی لەوەشكرد، ئۆپەراسیۆنەكانی بەدواداچوون و ڕاوەدوونان بوونە هۆی گەمارۆدانی ئۆتۆمبێلێكی ڕفێنەرەكان، كە لە كاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن وەرگەڕا، هێزە ئەمنییەكان توانییان یەكێك لە تۆمەتبارەكان دەستگیر بكەن و دەست بەسەر یەكێك لەو ئۆتۆمبێلانەدا بگرن كە لە تاوانەكەدا بەكارهاتبوو.
وەزارەتی دەرەوە جەخت لەوەش دەكاتەوە، كە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ شوێنكەوتنی تێوەگلاوەكان و ئازادكردنی ڕفێنراوەكە، هەروەها گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بنەڕەتی بەرامبەر هەموو بەشداربووانی ئەم كارە تاوانكارییە، بەگوێرەی یاسا.