وەزارەتی بازرگانی عیراق: بەشەخۆراكی هاوڵاتیان دابینكراوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی بازرگانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، بەردەوام دەبن لە دابینكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان.
وەزارەتی بازرگانی روونیشیكردوەتەوە، دابەشكردنی بەشەخۆراك بەپێی پلان بەڕێوەدەچێت كە دڵنیایی دەدات لە گەیاندنی بەشەخۆراك بۆ سەرجەم پارێزگاكان، ئەمەش دەبێتە كەمكردنەوەی هەڵاوسانی نرخەكان لە بازاڕدا.
باسیلەوەشكردوە، لەساڵی رابردودا بەشەخۆراكی 10 مانگیان دابەشكردوە جگە لە دابەشكردنی 10 بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتیان، دابەشكردنەكە بەردەوام دەبێت بەپێی بەرنامەی پەسەندكراوی حكومەت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group