سەرۆك كۆماری ئێران سوپاسی حكومەت و گەلی ئازەربایجان دەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆك كۆماری ئێران سوپاسی هاوسۆزیی حكومەت و گەلی ئازەربایجان دەكات و جەخت لە قووڵیی پەیوەندییە مێژوویی و شارستانییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكاتەوە.
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، گەلانی دۆست و برا لە كاتە سەختەكاندا هانای بۆ یەكدی دەبەن و بە كردەیی پاڵپشتیی یەكتر دەكەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان.
سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆك كۆماری ئازەربایجان ئەنجامداوە و لەو پەیوەندییەدا، پزیشكیان پێزانینی خۆی بۆ ئەو هاوسۆزی و پاڵپشتییە دەربڕیوە كە حكومەت و گەلی كۆماری ئازەربایجان لەم كاتەدا نیشانی ئێرانیان داوە.
جەختی لەوەشكردەوە، گەلانی دۆست و برا لە كاتی سەختی و تەنگانەدا یەكدی دەدۆزنەوە، باسی لەوەشكردوە، هەرچەندە ئەم پەیوەندییانە ڕەگ و ڕیشەیەكی شارستانیی قووڵتریان هەبێت، ئەو بەستەر و پەیوەندییە لە نێوانیاندا بەهێزتر و پۆڵایینتر دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group