دۆناڵد ترەمپ: دەتوانرێت لە یەك شەودا ئێران لەناوببرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، ئێران لە رووی سەربازییەوە شكستی هێناوە و پلانی هەیە بۆ سەپاندنی باجی ترانزێت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر ئاسۆی رێككەوتنێك ببینێت رەنگە رێكارەكانی دژی ئێران دوابخات.
 ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمە جەنگەكەمان بردەوە، ئێران لەڕووی سەربازییەوە شكستی هێنا و تەنیا شتێك كە ماوەتەوە هەندێك هەڕەشەی دەروونییە كە هەندێك مین لە دەریادا دەچێنن.
دۆناڵد ترەمپ ئاشكراشیكرد، ئێمەین كە باج و رسوماتی ترانزێت لە گەرووی هورمز دەسەپێنین.
باسی لەوەشكرد، دەبێت ئێران لە یەك شەودا نەمێنێت، كە دەكرێت شەوی دواتر بێت، جەختیشی كردەوە، تا نیوەی شەو هەموو پرد و وێستگەكانی كارەبا لە ئێران لەناو دەبات ئەگەر پێش وادەی دیاریكراو رێككەوتنێكی قبووڵكراو لەلای ئەو نەكرێت.
سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، ئێمە لە رادەبەدەر باشین، بە شێوەیەك كە پێشتر كەس باوەڕیان پێی نەدەكرد، دەتوانرێت لە یەك شەودا ئێران لەناوببرێت و رەنگە شەوی داهاتووش بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group