نەوا-
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داوا لە ئەمریكا دەكات كۆتایی بە زمانی هەڕەشە و مۆڵەت بهێنێت و بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان.
سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی ڕایگەیاند، گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی تەنیا ڕێگەیە بۆ ڕێگریكردن لە تێكچوونی زیاتری دۆخەكە مەرجی سەرەكی بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكان، دەستبەرداربوونی واشنتنە لەو زمانە توندەی بەرانبەر تاران بەكاریدەهێنێت.
لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوە ئەگەر تاران گەرووی هورمز نەكاتەوە، ئەوا وێستگەكانی كارەبا و پردە ستراتیژییەكانی ئەو وڵاتە دەكاتە ئامانج، لە بەرانبەردا تاران هەڕەشەی كردووە ئەگەر هێرشەكان بەردەوام بن، وەڵامەكانی بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا چڕتر دەكاتەوە.