سەرۆك وەزیرانی پاكستان لەگەڵ شاندی دانوستانكاری ئەمریكا كۆبوەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نوسینگەی شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان بڵاویكردەوە، سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان لەگەڵ شاندی باڵای دانوستانكاری ئەمریكا لە ئیسلام كۆبوەتەوەو ستایشی پابەندبونی هەردو شاندی ئێرانی و ئەمریكی كردوە بۆئەوەی بەشێوەیەكی بنیاتنەرانەو ئەرێنی بەشداری لە دانوستانەكاندا بكەن.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتوە، سەرۆك وەزیرانی پاكستان ئومێدی خواستوە كە ئەم گفتوگۆ و دانوستانانە ببنە هەنگاوێكی گرنگ بەرەو بەدیهێنانی ئاشتییەكی هەمیشەیی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group