نەوا-
وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بە ناردنی تیمێكی دانوستانكار بە دەسەڵاتی بڕیاردان بۆ ئیسلام ئاباد جددییەتی خۆی نیشاندا.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئێران لەلێدوانێكدا رایگەیاند، پێویستە سەرۆك دۆناڵد ترەمپ درك بەوە بكات، لە دەرەوەی پەرەسەندنی قسەكردن، كە تاكە ڕێگەی دەربازبون لەم تاڵاوەی كە دروستیكردوە، گەیشتنە ڕێككەوتنە لەكاتێكدا دەرفەتەكە هێشتا ماوە.
باسی لەوەشكرد، ئێران كە شاندێكی باڵای رەوانەی ئیسلام ئاباد كردوە، دەریدەخات جدیە لە دانوستانەكان و بەدوای چارەسەری كێشە و ئاڵۆزیەكاندا دەگەڕێت.
محەمەد جەواد زەریف لەپەیامەكەیدا داوای لە سەرۆكی ئەمریكا دەكات، واز لە گوێگرتن لە كەسە داواكراوەكە بهێنێت، بە ئاماژەدان بە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و ئەو فەرمانە نێودەوڵەتییەی كە لە دژی دەرچوە.