نەتانیاهۆ: ترەمپ شكستیهێناوە لەپێكهێنانی هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا شكستیهێناوە لەپێكهێنانی هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی بۆ داماڵینی چەكەكانی بزوتنەوەی حەمماس.
نەتانیاهۆ لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیلدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەستەمە هاوپەیمانییەكی دیكەی نێودەوڵەتی تایبەت بە داماڵێنی چەكی بزوتنەوەی حەمماسیش لە غەزە پێكبهێنرێت، دۆناڵد ترەمپ دركی بەوە كردوە كە حەمماس چەكەكانی رادەست ناكات و بیرۆكەی دامەزراندنی هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی بۆ داماڵینی چەكی بزوتنەوەكە لە واقیعەوە دورەو ئەمەش مانای ئەوەیە دەبێت ئیسرائیل خۆی ئەو كارە بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group