"ئێران گەرووی هورمز وەك چەكێكی ئەتۆمیی ئابووری دژی جیهان بەكاردەهێنێت"

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیوز" هۆشداری دا ئێران گەرووی هورمز وەك "چەكێكی ئەتۆمیی ئابووری" دژی جیهان بەكاردەهێنێت. 
باسی لەوەشكرد، كە فشار و سزاكانی سەر ئێران لە ئاستێكی بێوێنەدایە و ئەگەری گرتنەبەری رێكاری توندتریش دورنییە، كە بڕیاردان لەسەریان لە دەسەڵاتی سەرۆك دۆناڵد ترەمپدایە.
ناوبراو باسی لەوەش كرد، ئێران ئێستا لە رەوشێكی خراپدایە و نیوەی موشەكەكانی لەدەستداوە و كارگە و هێزی دەریایی نەماوە، بۆیە هەوڵ دەدات لەو چەقبەستووییە رزگاری ببێت كە تێیكەوتووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی كردەوە، ئەو گەمارۆیەی هەیە، گەمارۆ نییە لەسەر كەشتیوانی نێودەوڵەتی، بەڵكو تەنیا گەمارۆیە لەسەر كەشتیوانیی ئێران.
دوپاتیشی كردەوە بۆ ئێران ناچێتەسەر و ناتوانێت باج لەو كەشتیانە وەربگرێت كە بە گەروەكەدا تێدەپەڕن.

 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group