ئێران: ناكرێت گەرووی هورمز بۆ مەبەستی دوژمنكارانە بەكاربهێنرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەمیر سەعید ئیروانی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، گەرووی هورمز ناكرێت بۆ مەبەستی دوژمنكارانە بەكاربهێنرێت.
نوێنەری ئێران لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا باسی لەوەشكرد، ئێران هەمیشە پابەندی ئازادیی گەشتی دەریایی و ئاسایشی دەریایی بووە لە كەنداو، گەرووی هورمز و دەریای عومان.
ئاشكراشیكرد، ئێران ئەندام نییە لە رێككەوتننامەی یاسای دەریاكانی ساڵی 1982 و تەنیا لە سنووری یاسا عورفییە نێودەوڵەتییەكاندا پابەندی دەبێت. 
ئیروانی ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریكا و ئیسرائیل جەنگێكی بەرفراوانیان دژی ئێران دەستپێكردووە، ئەمەش بە پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكان و میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان دادەنرێت.
لەلایەكی دیكەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، سەپاندنی باج بەسەر تێپەڕبوونی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، بە پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی دادەنرێت و داوای كردنەوەی بەپەلەی گەرووەكەی كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group