جەمال كۆچەر: بۆ ئەم مانگە پێویستە كاتی دابەشكردنی مووچە پێشبخرێت

54 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، مووچە پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی لەسەر نییە.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بەپێی ڕۆتینی ئاسایی دابەشكردنی مووچە لە 18 بۆ 25ی مانگ دەبێت، بەڵام بەهۆی تایبەتمەندی ئەم مانگە و نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانەوە، پێویست دەكات كاتی دابەشكردنی مووچە پێشبخرێت و حكومەتیش توانای بەجێگەیاندنی ئەو كارەی هەیە.
سەبارەت بە پلانی داهاتووی بەڕێوەبردنی دارایی، جەمال كۆچەر دەڵێت، حكومەتی داهاتوو چەند بژاردەیەكی لەبەردەستدایە، نزیكترینیان دەركردنی یاسایەكی تایبەتە هاوشێوەی یاسای ئاسایشی خۆراك.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group