گواردیۆلا: نازناوی پریمەر لیگ لەدەستی ئێمەدا نەماوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لە لێدوانێكدا ستایشی ئیرادەی تیمەكەی كرد دوای ئەوەی لە گەڕی 35ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر ئیڤەرتۆن بە ئەنجامی 3-3 یەكسانبون، بەڵام دانی بەوەدانا كە پێگەی یانەكەی لە كێبڕكێی نازناوەكاندا ناجێگیر بوە.
گواردیۆلا بە سكای سپۆرتی راگەیاندوە، ئاستێكی نایابیان لە گێمی یەكەم ئەنجامداوە رەنگە لە گێمی دوەمدا بەتەواوی كۆنتڕۆڵی یارییەكەیان نەكردبێت دوای ئەوەی گۆڵەكەیان لێكرا، ئەوان بەهێزی گەڕانەوەو یارییەكی راستەقینەی ئینگلیزییان ئەنجامدا، بەڵام بە گشتی ئاستێكی زۆر باشیان پێشكەشكرد.
باسی لەوەشكردوە، ئێستا پێگەكەیان بەندە بە ئەنجامەكانی ترەوەو نازناوەكە ئێستا لە دەستی ئەواندا نییە.








شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group