تائێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی دیارینەكراوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
زانا مەلا خالید لێپرسراوی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەڕای هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەكی فەرمی بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی نییەو كاتەكەی نادیارە.
ئەو بەرپرسەی پارتی وتیشی، تەنها ئەنجامی هەڵبژاردن سەنگی مەحەكە بۆئەوەی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستانی لەسەر بونیاد بنرێت، جیاوازیی بۆچون لەنێوان هێزو لایەنە سیاسییەكانیشدا ئاساییەو لەهەمو پرۆسەیەكی دیموكراسیدا هەیە، بەڵام پێویستە سەرجەم لایەنەكان خاوەن ئامانجێكی نیشتمانی هاوبەشبن و كار بكەن بۆئەوەی بەرژەوەندییە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان بخەنە سەرو بەرژەوەندییە حیزبییەكانیانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group