تۆم باراك لە هەرێمی كوردستان چەندین كۆبونەوە ئەنجام دەدات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا، تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری عیراق، سەردانی هەرێمی كوردستانی كردو لەگەڵ بەرپرسانی باڵاو ژمارەیەك سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كۆبوەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەشی لە رۆژئاوای كوردستانەوە بڵاوكراونەتەوە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)ش سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ تۆم باراك كۆدەبێتەوە.
ئەوەی رونیشكراوەتەوە، لە كۆبونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی و تۆم باراكدا چاوەڕوان دەكرێت پرسی سووریاو رێككەوتنی نێوان هەسەدەو حكومەتی كاتی سوریا تاوتوێ بكرێت.
تۆم باراك سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی و عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبویەوە.
باسیشكراوە، باراك لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبۆتەوەو هەردولا هاوڕابون لەسەر گرنگیی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، هەر لەمیانی كۆبونەوەكەدا باراك رایگەیاند كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رێزێكی تایبەتی بۆ گەلی كورد و هەرێمی كوددستان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group