نەوا-
سەرچاوەكانی حكومەتی پاكستان ئاشكرایانكردوە، لەمیانی دوو رۆژی داهاتودا دانوستانە تەكنیكییەكان لە نێوان ئێران و ئەمریكا دەستپێدەكەن.
ئەو سەرچاوە حكومیانە بە ئاژانسی ئەنادۆڵیان راگەیاندوە، پاكستان لەگەڵ نێوەندگیرانی دیكە لەچوارچێوەی قۆناغێكی دیكەی لێكتێگەیشتنەكە لەگەڵ هەردوو لایەن لە پەیوەندیدان بۆئەوەی لەمیانی یەك بۆ دوو رۆژی داهاتودا لە سویسرا كۆببنەوە.
لە 14ی حوزەیراندا، ئەمریكاو ئێران لێكتێگەیشتنكیان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ راگەیاند كە لە 14 ماددە پێكهاتوە، لێكتێگەیشتنەكە بە واژۆی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران واژۆ كرا.