سەرۆكی نوێی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەستبەكاربو

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، عەلی زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی رێوڕەسمی دەستاودەستكردنی لەنێوان باسم محەمەد بەدری سەرۆكی نوێی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و عەبدولكەریم عەبد بەسری سەرۆكی پێشوی دەزگاكە كردوە.
لەو رێوڕەسمەدا زەیدی جەختكردوەتەوە لەگرنگی بەردەوامبونی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ئەركە نیشتمانییەكانیدا بۆ پاراستنی ئاسایشی عیراق و پتەوكردنی سەقامگیریی، هەروەها ستایشی هەوڵەكانی عەبدولكەریم بەسری كردوە لەماوەی بەرپرسیارێتیداو هیوای سەركەوتنی بۆ سەرۆكی نوێ خواستوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختیشی لەپێویستی پاراستنی كاری دامەزراوەیی و بەهێزكردنی هەماهەنگی لەنێوان دەزگا ئەمنییەكان كردوەتەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی دەوڵەت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group