باقر قالیباف: خوا بكات شەرمەزاری شەهیدان و گەلی ئێران نەبم
6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
لە دوای گەیشتنی بە سویسرا و دابەزینی لە فڕۆكەخانەی زیوریخ محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی شاندی دانوستانكاری ئێران وێنەیەكی لە پاڵ ئەو فڕۆكەیەدا گرتووە كە لەگەڵ شاندی یاوەری گەشتەكەیان پێكردووە و لەسەر فڕۆكەكە بە زمانی ئینگلیزی "هاشتاگی میناب 168" و بە زمانی فارسیش "بە یادی منداڵانی قوتابخانەی میناب" نووسراوە، پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە.
قالیباف لە پەیامەكەیدا نووسیویەتی، منداڵە ستەملێكراوەكانی میناب و سەرجەم شەهیدانی ئێرانی ئازیز بە بەردەوامی بە چاودێریكاری كردار و رەفتارەكانی خۆمیان دەزانم.
قالیباف دەشڵێت، خوا بكات شەرمەزاری شەهیدان و گەلی ئێران نەبم و بەرووی سپیەوە بگەمە كۆڕی هاوڕێكانم، كە بۆ دیداریان كات دەژمێرم.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمرۆ یەك شەممە، هەردوو شاندی ئەمریكا و ئێران گەیشتنە سویسرا بۆ دەستپێكردنی دانوستانەكان بە نێوەندگیری پاكستان.