نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا ئەرێنین و باس لە ئەنجامی دانوستانەكان دەكات كە لە سویسرا بەرێوەچوون.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، كارەكانی تیمی دانوستانكار لەم قۆناغەدا كۆتاییان هات، بەڵام تیمە تەكنیكییەكان لە كارەكانیان بەردەوام دەبن.
ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت بۆ دەستپێكردنی دانوستانی “ڕێككەوتنی كۆتایی”، ڕێ بە هەناردەكردنی نەوت بدرێت و دەستیش لەسەر پارە دەستبەسەرداگیراوەكانی ئێران هەڵبگیرێت و لەو بوارەشدا بەرەوپێشچوونی باش هاتووەتە ئاراوە.
بەقائی ئەوەشی خستەڕوو، لە سویسرا هەنگاوی گرنگیان ناوە بۆ دەستپێكردنی دانوستانی ڕێككەوتنی كۆتایی.