وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: خۆمان سنوورەكانمان دەپارێزین و لە غەزە و لوبنان ناكشێینەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
یسرائیل كاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و پێت هێگسێس وەزیری بەرگریی ئەمریكا، پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
بە گوێرەی راگەیەنراوێكی  نووسینگەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، وەزیری بەرگریی ئەمریكا زانیاریی داوەتە هاوتا ئیسرائیلییەكەی سەبارەت بە چالاكییە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لەناو ئێران.
هەورەها، هەردوو وەزیر جەختیان لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگییەكانی نێوانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێكی چاوەڕواننەكراو كردووەتەوە. 
هاوكات، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ئیسرائیلی دژی ئەو گرووپانەی بە "تیرۆریست" ناویان دەبات لە سووریا و كەرتی غەززە و لوبنان، خستووەتە بەردەم هێگسێس.
لە بەشێكی دیكەی گفتوگۆكەدا، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە روونی بە واشنتنی راگەیاندووە، هێزەكانیان پاشەكشە ناكەن و پێداگرن لەسەر مانەوە لەو ناوچە ئەمنییانەی لە سووریا و كەرتی غەززە و لوبنان دروستیان كردوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group