نەوا-
سامی جەلال راوێژكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هەردو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق دوای رێككەتون لەبارەی سیستمی ئەسیكۆداو بۆ جێبەجێكردنی سیستەمەكە لەیەك نزیكن بۆئەوەی رێكارە گومرگییەكان یەكبخرێن، ئەو خاڵانەی رێككەوتنی لەسەر كراوە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراون بۆ پەسەندكردنیان، چاوەڕێ دەكەن سەرۆك وەزیران لە گەشتەكەی بگەڕێتەوەو بڕیاری كۆتایی لێ بدرێت.
سامی جەلال راشیگەیاندوە، دوای رێككەوتنی هەردو حكومەتی هەرێم و عیراق لەبارەی سیستمی ئەسیكۆدا، ئێستا لێك تێگەیشتنی تەواو لەنێوان هەردوولا هەیە بۆئەوەی سیستمەكە جێبەجێ بكرێت و كاری پێ بكرێت.