خێرای با زیاد دەكات و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە
7 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، كەشی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لە ناوچەكانی باكوری هەرێمیش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەرزبوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینێ ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ئەمڕۆ كەمێك روو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەكەن.
لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی ئاشكرای كرد، پێشبینیش دەكرێت لە ئەمشەوەوە تا بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە (22ی تەمموز)، خێرایی باكە زیاتر بێت و بگاتە نێوان 20 بۆ 40 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، پاشان كاریگەرییەكەی لاواز دەبێت.
لەبارەی گۆڕانكارییەكانی پلەی گەرمی، ئاراس جەبار ڕوونیكردووەتەوە، لەم دوو ڕۆژەدا پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكان بەراورد بە ئەمڕۆ و ڕۆژانی ڕابردوو بە بڕی دوو پلە بەرزدەبنەوە.