بە گرتنەبەری رێكار رێگریی لە بازرگانیكردن بە ڤیزەی وڵاتی چین دەكرێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
یەكێتی ژورەكانی بازرگانی و پیشەسازی بڵاویكردەوە، گەیلان حاجی سعید سەرۆكی یەكێتی ژورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان سەردانی كونسلخانەی كۆماری چینی لە شاری هەولێر كردو لەلایەن لیو جیون كونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە دیدارەكەدا  گفتوگۆ لەبارەی رێكارەكانی پێدانی ڤیزا بە بازرگانان و خاوەنكاران كرا تاوەكو لەم رێگەیەوە بتوانن بە ئاسانی سەردانی چین بكەن بۆ بەشداریكردن لە پێشانگا نێودەوڵەتییەكان و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییە هاوبەشەكان، كونسوڵی گشتیی كۆماری چین ئامادەییی تەواوی كونسوڵخانەكەی بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاریی پێویست دوپات كردەوەو هەردولا هاوڕابون لەسەر دانانی رێكارێك بۆ رێكخستنەوەو رێگریكردن لە بازرگانیكردن بە وەرگرتنی ڤیزە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group