پۆلیسی دارستانی سلێمانی: هاوڵاتیەكمان دەستگیركرد كە سەرقاڵی بڕینەوەی دار بوو لە شارباژێڕ

6 کاتژمێر پێش ئێستا

 نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانیان لە بەشی شارباژێڕ توانیویانە هاووڵاتییەك دەستگیر بكەن كە زیانی بە سروشت و ژینگەی ناوچەكە گەیاندووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە لە هەبوونی دیاردەی داربڕین لە گوندی (گەنكێ) سەر بە قەزای شارباژێڕ، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی روداوەكە.
ئاشكراشكراوە، لە كاتی گەیشتنی مەفرەزەكان، هاووڵاتییەك دەستگیركرا كە سەرقاڵی بڕینەوەی دار بووە، دوای لێكۆڵینەوەش دەركەوتووە كە مەبەستی لە بڕینەوەی دارەكان بۆ "هەنگ بڕین" بووە.
لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر، پەڕاوی یاسایی بۆ تۆمەتبارەكە رێكخراوە بە مەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان لەبەرانبەریدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group