وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان: نابێت لیترێك بەنزینی موحەسەن لە 1000 دینار زیاتر بێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان نرخی بەنزینی نۆرماڵی حكومی بە 750 دینار جێگیر كرد، موحەسەن 1000 دینار و سوپەریش 1200 دینار دەبێت.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرایكرد، نرخی فرۆشتنی بەنزینی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بە كوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەكان لیتری بە 750 دینارە و نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی بە كوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەكان نابێت لە 850 دینار زیاتر بێت.
باسی لەوەشكرد، بەنزینی كوالێتی موحەسەن لە بەنزینخانەكان نابێت لە 1000 دینار زیاتر بێت و بەنزینی كوالێتی سۆپەر لە بەنزینخانەكان نابێت لە 1200 دینار زیاتر بێت.
لەبارەی كوالێتی بەنزینەوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان رونیكردۆتەوە، كوالێتی بەنزینی نۆرماڵ و موحەسەن و سۆپەر پێویستە بە گوێرەی رێنماییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group