لیستی مووچەی مانگی تەمووز و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرا
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تەمووز لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كرا.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی وەزیر ناوی ( 981 ) فەرمانبەری گرێبەست كە تەمەنیان لە ( 60 ) ساڵە تێپەریبوو داخڵی لیستی مووچە كرانەوەو تا كۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن لە خزمەتكردن.