دوو كۆمپانیا 250 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگرن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 250 هەزار تۆن گەنم لەلایەن دوو كۆمپانیاوە وەردەگیرێن و پڕۆسەكەش لە 20 مانگی تەمموزەوە تاوەكو 20 مانگی ئاب بەردەوام دەبێت.
وتیشی: ئەو گەنمەی كە سایلۆكان و حكومەتی عیراقی لە جوتیارانی وەرنەگرتوە لەلایەن ئەو دوو كۆمپانیایەوە بەنرخی 400 هەزار دینار وەردەگیرێن، ئەم نرخەش كەمترە لە نرخی سایلۆ و زیاترە لە نرخی بازاڕ. 
بۆ ئەمساڵ حكومەتی عیراق 400 هەزار تۆنی وەك پشكی كوردستان لە وەرگرتنی گەنم دیاری كردبو رۆژی چوارشەممە بەو پڕۆسەیە هات و لەكۆی ئەو 400 هەزار تۆن گەنمەی دیاریكرابو نزیكەی 388 هەزار تۆنی وەرگیراوەو زیاتر لە 12 هەزار تۆنیشی ماوە وەربگیرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group