نەوا-
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ماوەی لێخۆشبونی سەرپێچیی هاتوچۆ بەڕێژەی %20 تاكۆتایی ئەمساڵ درێژكراوەتەوە، هاوكات بڕیاری لێخۆشبون بۆ قەرزی كۆنی كارەبا دەركراوەو ماوەی یەك مانگ دەرفەت لەبەردەم هاوبەشاندایە بۆ سودمەندبون لە داشكاندنەكە.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم راشیگەیاندوە، قەرزی كۆنی ماڵان و كشتوكاڵی داشكاندنی 50٪ی بۆ دەكرێت، قەرزەكانی بازرگانی و پیشەسازی و حكومی بەڕێژەی 25٪ و بڕیارەكە بۆ ئەوانیش بەهەمانشێوە بۆ ماوەی یەك مانگ كاری پێدەكرێت.