عەباس بەهادلی: تۆڕێكی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەرمان دەستگیر كرد

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆی عیراق كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامداو تیایدا عەباس بەهادلی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند: بۆ روبەڕوبونەوەی بەڵای مادەی هۆشبەر بە یەك تیم كاردەكەن و جیاوازی نییە لەنێوان پارێزگاكان و دەزگا ئەمنییەكانداو هەماهەنگ بون لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی.
وتیشی: لە ئۆپراسیۆنێكدا توانیویانە تۆڕێكی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەر دەستگیربكەن كە خاكی عیراقی بۆ گواستنەوەی مادەی هۆشبەر بەكاردەهێنا بۆ وڵاتێكی دراوسێ و 38 كیلۆگرامیان دەستبەسەردا گرتوە.  
وتیشی: لەساڵی 2023ـەوە تائێستا 16 تۆن و 800 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیراوەو 380 فەرمانی لەسێدارەدان بۆ بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەرچوە لەگەڵ 150 فەرمانی زیندانی هەتا هەتایی، هاوكات 190 فەرمانی دەستگیركردنی نێودەوڵەتی بۆ بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەركراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group