ناتانیاهۆ: هیچ كەسێك فەرمان بە ترەمپ ناكات و خۆی دەزانێت چ بڕیارێك دەدات

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، لە لێدوانێكی نوێدا پەردەی لەسەر بەشێك لە گفتوگۆكانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لادا.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ باسیان لە چەندین بژاردەی جیاواز كردووە سەبارەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ پرسە ناوچەییەكان، یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانیش بابەتی گەمارۆدانی گەرووی هورمز بووە.
ناتانیاهۆ وتیشی، من داوام لە ترەمپ نەكردووە درێژە بە هێرشەكانی سەر ئێران بدات، ئاماژەی بەوەش كرد، پەیوەندییەكانیان لەسەر بنەمای راوێژ و گۆڕینەوەی بیروڕا بووە نەك سەپاندنی ویستەكان.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ناتانیاهۆ وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە كە دەڵێن كاریگەریی لەسەر بڕیارەكانی ترەمپ هەیە و رایگەیاند، هیچ كەسێكم چەواشە نەكردووە ترەمپ سەركردەیەكە و خاوەن بڕیاری خۆیەتی.
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دوپاتی كردەوە، پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای رێزگرتنە و وتی، هیچ كەسێك نییە فەرمان بە ترەمپ بكات و ئەو خۆی دەزانێت چ بڕیارێك لە بەرژەوەندیی وڵاتەكەیدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group