كەشناسی: لە سبەینێوە ئەم گەرما زۆرە نامێنێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و كەش گەرم دەبێت، لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ، بەڵام بۆ سبەینێ گەرما بێزاركەرەكە نامێنێت و لاواز دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و كەش گەرم دەبێت لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ دروست بوونی هەور لەسەر هەندێ ناوچەی جیا جیای هەرێم.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ چوار شەممەش كەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی و كاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایەی كەماوەی چەند ڕۆژێك بوو لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەبوو كەمێك لاواز دەبێت.
رونیشكراوەتەوە، رەشابەكەی سلێمانی، هەڵەبجە و كەركووك دەمێنێت، خێراییەكەی 30 كیلمۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، پلەكانی گەرماش ڕوو لە نزم بوونەوە ددەكە بە یەك بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group