لە ماوەی مانگێكدا لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانی نزیكەی هەزار نەشتەرگەری ئەنجامدراوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی رابردوی سەردانیكەرانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی بڵاوكردەوە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە مانگی رابردودا و لە رۆژی  1بۆ 31ـی 7ـی  نۆ هەزار و 368 هاووڵاتی لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ چارەسەریان بۆكراوە، هەروەها، نزیكەی هەزار نەشتەرگەری ئەنجامدراوە، بە جۆرێك 649 نەشتەرگەری گەورە و 258 نەشتەرگەری بچوك ئەنجامدراون.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە چوار هەزار و 100 پشكنینی پەستانی چاو، 856 ئۆ سی تی (OCT)، 249 پشكنینی گلێنەی چاو بۆ چارەخوازان كراوە.
هەروەها لە هەمان ماوەدا، دوو هەزار و 249 پشكنینی چاویلكە، 783 سۆنەری چاو، 216 تیشك و لەگەڵ ئەوەش، نزیكەی دوو هەزار پشكنینی تاقیگەیی لە نەخۆشخانەكەدا بەڕێوەچوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group