نەوا-
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی باس لەوەكراوە، لە ماوەی مانگی تەمموزی رابردودا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 2 هەزارو 665 نەخۆش سەردانیان كردوەو 287 نەخۆش داخڵ كراون و 134 نەخۆش سەردانیان كردوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسیی.
راشگەیەنراوە، هەر لە هەمان مانگدا لە نەخۆشخانەكە 69 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 352 هەناوبینی گەدەو 222 هەناوبینی كۆڵۆن و 43 رەنگكردنی بۆرییەكانی زراوو پەنكریاس و 29 فراوانكردنی سورێنچك ئەنجام دراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 54 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەرو 38 وەرگرتنی نمونە لە جگەرو 19 دەركردنی زەرداوی جگەر لەڕێی پێستەوە ئەنجام دراوە، هەروەها 67 تیشك گیراوەو 106 سۆنەر كراوەو پشكنینی خوێنیش بۆ هەزارو 44 نەخۆش ئەنجامدراوە.