كۆمپانیای نەوت و گازی (دی ئێن ئۆ)ی نەرویجی ئاشكرایكردوە، لە ماوەی چارەكی دوەمی ساڵی 2026 داهاتێكی پێوانەییان بەبڕی 761 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بەدەستهێناوە كە بەراورد بەچارەكی پێشو 21% بەرزبوەتەوە.
كۆمپانیاكە جەختیكردوەتەوە، هەوڵدەدەن ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی كوردستان بگەیەنینەوە ئەو ئاستەی پێش گرژییەكان كە لەناوچەكەدا هەبوە، قازانجی كاركردن بە رێژەی 55% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 439 ملیۆن دۆلار هاوكات قازانجی تەواو بە رێژەی 65% زیادیكردوە بۆ 83 ملیۆن دۆلار.