بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكانی عیراق بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مادە هۆشبەرەكانی كەركوك توانی لەڕێگەی ئۆپراسیۆنێكی ئەمنییەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە یەكێك لە وڵاتانی دراوسێ، دوای بەدواداچونێكی هەواڵگریی وردو هەماهەنگییەكی ئەمنی ئاستبەرز، گورزێكی توند لە تۆڕەكانی بازرگانی و قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر بوەشێنێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە: لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەكە دەستبەسەر 20 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراو تۆڕێكی نێودەوڵەتیان هەڵوەشانەوە كە لە بواری بازرگانی و قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەكاندا چالاك بون، هەروەها پلانەكانیان پوچەڵكرانەوە كە ئامانجیان تێپەڕاندنی ژەهرەكان و فراوانكردنەوەی چالاكییە تاوانكارییەكانیان بوو.