دابەشكردنی بەنزینی 750دیناریی لە سلێمانی بەردەوامە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی بەنزینخانەكەی سلێمانی دەڵێت، نرخی بەنزین لە سلێمانی گران نەبووە و دابەشكردنی بەنزینی 750 دینارییەكەش بەردەوامە.
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە ئێستادا لە سلێمانی نرخی بەنزین لەسەرجەم بەنزینخانەكان وەك پێشترە و بە هیچ شێوەیەك گران نەبووە و نرخی هەر سێ جۆرەكەی وەكو پێشووترە.
ئاماژەی بەوەشدا، دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری بەردەوامە و وێستگەكانی پێشتر دیاریكراوە دابەشكردن بەردەوامە و بەڵام رێكخستنەوەی بۆ كراوە، لە كاتژمێر شەشی بەیانی دابەشكردنی بەنزینی 750ـی دەستپێدەكات تا ئەو بڕەی بۆی دیاریكراوە و تەواو دەبێت.
بەهمەن شێخ قادر باسی لەوەشكرد، لە نزیكەی 16 بەنزینخانە پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group