نەوا-
ماڵپەڕێكی عەرەبی ئاشكرایكردوە، لە زیادكردنێكی ئاشكرای نێودەوڵەتیدا لە كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر كە لەسعودیە بەڕێوەچوە بازێك كە لە كەنەدا بەخێوكراوە بەبڕی یەك ملیۆن و 300 هەزار ریالی سعودی فرۆشراوە كە بەرامبەرە بە نزیكەی 346 هەزار دۆلاری ئەمریكی.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بازە لەشەوی حەوتەمی ئەو زیادكردنەدا فرۆشرا كە لەلایەن سەنتەری نیشتمانی پەلەوەر كە بارەگاكەی لە شارۆچكەی مەلهەمی سەر بە ریازی پایتەختە رێكخرابو، بازەكە جۆری سوپەر وایت (سپی)ـیەو لە كێڵگەی جیم ویلسۆن لە ئۆنتاریۆ لە كەنەدا بەخێوكراوە.
ئەو باڵندانەی لە زیادكردنەكەدا دەفرۆشرێن بەشێوەیەكن كە شایستەی بەشداریكردنبن لەپێشبڕكێكانی پەلەوەریی لەسعودیە، چونكە كۆی گشتی پارەی خەڵاتەكان بۆ وەرزی پێشبڕكێكان نزیكەی 12.5 ملیۆن دۆلارە.