دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەست دەكرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەكشەممە 30ـی ئاب، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەكرێت.
وەزارەتی دارایی روونیشیكردەوە، لە هەمان كاتدا، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەكرێت، كە لە دوای 1ـی 7ـی 2024ـەوە، بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراون و شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرجدەكرێت.