نەوا-
هەژار ماهر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران ئاشكرایكردوە، گەڕانەوەی ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكان لەسنوری ئیدارەی سۆران زیادیكردوە ئەویش بەهۆی دروستكردنی بەنداو و پۆندەكانەوەیە كە ئاژەڵە كێوییەكانی لە مەترسیی تێنویەتی وەرزەكانی وشكەساڵی رزگار كردوە.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران ئاشكراشیكردوە، هەماهەنگی بەردەوامی نێوان فەرمانگەی ژینگەو پۆلیسی دارستان و ژینگە لەڕێگەی توندكردنەوەی چاودێری و رێكارە یاساییەكانەوە رۆڵی سەرەكییان هەبوە لە كەمبونەوەی بەرچاوی راوی نایاسایی، لە عیراقدا نزیكەی 80 شوێن وەك ناوچەی پارێزراو دیاریكراون كە 45 شوێنیان دەكەونە هەرێمی كوردستان و دەیان شوێنیشیان لەسنوری ئیدارەی سۆرانن.