نەوا-
سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندكاران ئاگادار دەكەینەوە كە رۆژی شەممە 19ی ئەیلولی 2026 یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 دەبێت لە تەواوی كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆدا.
زانكۆكە ئەوەشی راگەیاند، لەم چوارچێوەیەدا گشت ئامادەكاریە ئیداریەكان ئەنجامدراون و خزمەتگوزاریەكانی بەشە ناوخۆییەكانیش دابینكراون، داوا لە خوێندكاران دەكەین لەو رێكەوتەدا بەپێی خشتەی وانەكان سەردانی كۆلێژەكانیان بكەنەوەو بەهیوای ساڵێكی خوێندنی پرشنگدار، پڕ لە داهێنان، نوێگەری و دەستكەوتی گەورەی زانستی بۆ هەموان دەخوازین.