بۆ یەكەمجار نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی شان لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا

54 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تیمێكی پزیشكی نەخۆشخانەی شاری فریاكەوتنی فێركاری توانیان بەسەركەوتویی نەشتەرگەری گۆڕینی تەواوی جومگەی شانی راست بۆ نەخۆشێك ئەنجام بدەن كە ماوەیەكی زۆربو دەیناڵاند بە دەست ئازاری توندی جومگەی شانی بەهۆی داخورانیەوەو وایكردبو نەیدەتوانی كاروباری رۆژانەی بە باشی راپەڕێنێت.
هەر لەوبارەیەوە ئاماژە بەوەشكرا، دۆخی تەندروستی نەخۆشەكە زۆر باشەو رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە یەكەمجاریشە نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی شان بەتەواویی لە نەخۆشخانەیەكی حكومی پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدرێت لەلایەن پزیشكانی ناوخۆیی بەبێ سەرپەرشتیكردنی پزیشكانی بیانی.
ئەوەش خراوەتەڕو، نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی شان بەراورد بە گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ و جومگەی حەوز نەشتەرگەریەكی نوێیە لە جیهان و تازە برەوی پێدراوەو پزیشكانی كورد دەتوانن ئەو نەشتەرگەریە ئەنجامبدەن و نەخۆش ناچار نییە سەردانی دەرەوەی وڵات بكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group