لەخانەقین 13 هاوڵاتی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوا دەكات دەستبەجێ دەستگیركراوان ئازاد بكرێن و رێكارە یاساییەكان بەرانبەر چالاكوانانی خانەقین رابگیرێت و رێز لە مافی ئازادی رادەربڕینی هاوڵاتیان بگرن كە دەستوری عیراق و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەكان زامنیان كردوە. 
تۆڕی هاوپەیمانی 19 لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیاربوو ئێوارەی رۆژی 31/8 دژ بە سیاسەتی بەعەرەبكردن لەشاری خانەقین كە یەكێكە لە ناوچە دابڕاوەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆپێشاندانێكی ئاشتیخوازانە بەڕێوەبچێت، بەڵام رێكخەرانی خۆپێشاندانەكە رایانگەیاند، چالاكییەكەیان هەڵپەساردوە تا كاتێكی تر.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕەكە كە لە چەند سەرچاوەیەكەوە بەدەستیگەیشتوە (13) كەس فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچوە، بەڵام هەندێك هاوڵاتی دەستگیركراون كە جێی سەرسوڕمانە وەك ئەو هاوڵاتیەی نوسراوی سەر دوكانەكەی لە زمانی عەرەبیەوە كردوە بە كوردی. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group