لەم مانگەدا تیروپشكی ئەلیكترۆنی بۆ ناوی حاجیان دەكرێت

23 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە لێدوانێكدا راگەیاند، بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ، زیاتر لە 116 هەزار هاووڵاتیی ناوی خۆیان تۆمار كردووە، بڕیاریشە لەم مانگەدا تیرووپشكی ناوی حاجییان بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی بەڕێوە بچێت.
سەبارەت بەو نامانەی بۆ مۆبایلی هاووڵاتییان چووە، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم وتی، ئەو نامانە دوو جۆرن جۆرێكیان بۆ ئەو هاووڵاتیانە چووە كە كێشە و كەموكوڕی لە بەڵگەنامەكانیاندا هەبووە بۆ ئەوەی سەردان بكەن و رێكی بخەنەوە، كە ژمارەیان هەزار و 500 كەسە، جۆری دووەمی نامەكان بۆ ئەو هاووڵاتیانە نێردراوە كە مامەڵەكانیان تەواوە و پێیان راگەیەندراوە كە ناوەكانیان ئامادەیە بۆ چوونە ناو تیرووپشكەكەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمساڵ بەهۆی زۆریی رێژەی خوازیاران، پڕۆسەی ناونووسین و تیرووپشكەكە بە سیستمێكی پێشكەوتووی ئەلیكترۆنی بەڕێوە دەچێت، تا بە شێوەیەكی دادپەروەرانە ناوی حاجییان دیاری بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group