بەهۆی كەیسی جومەیلییەوە بەسەدان كارمەندی پاڵاوگەی كەركوك بێكاربون

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەشاری كەركوك ژمارەیەك لە كارمەندی پاڵاوگەی كەركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەهۆی بێكاربونیانەوە كە زیاتر لە 650 كارمەندی پاڵاوگەكە دەبن و بەهۆی گەندەڵییەكانی عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەتی نەوتەوە بێكاربون.
حەمزە ئەحمەد كە یەكێكە لەكارمەندانی پاڵاوگەكە لەخۆپیشاندانەكەدا داوایكرد لەبودجەی گشتی ساڵی داهاتودا وەك كارمەندی هەمیشەیی جێگەیان بكرێتەوەو رایگەیاند، ماوەی پێنج ساڵە كاردەكەن لەسەرەتادا بەكرێی رۆژانە كاریانكردوە، بەڵام لەئەمساڵدا چوار مانگ موچەیان پێنەداون، لەمانگی شەشدا پێیانوتون كاریان تەواو بوەو موچەكانیان لە بەڵێندەر وەربگرن، بەڵێندەریش بەڕێوەبەری پاڵاوگەكە عەدنان جومەیلی بوە.
وتوشیەتی: جومەیلی گەندەڵی كردوە ئەوان زیانیان پێگەیشتوە پارەكە حكومەت بردویەتی با مافەكانیان بدات، هەروەها لەشارەكانی دیكە كارمەند دامەزراون ئەوانیش خاوەن بڕوانامەن و داوای دامەزراندن دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group