نەوا-
مەریوان بەگۆك بەڕێوەبەری گشتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، لەكۆتایی ئەم مانگەدا بڕیاری زیادكردنی موچەی خانەنشینانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو كەمترین موچە دەكرێتە 500 هەزار دینار.
بەڕێوەبەری گشتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی ئاماژەشیكردوە، لە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر زیادكردنی موچەی یەك هەزارو 8 خانەنشینی دەستەبەری كۆمەڵایەتی دراوە كە موچەكانیان لەخوار500 هەزار دینارەوە بو.
وتوشیەتی: رێنماییە پێویستەكان لەلایەن هەردو وەزارەتی دارایی و كاروباری كۆمەڵایەتی ئامادەكراون و تەنها پەسەندكردنی كۆتاییان ماوە.