دژەتیرۆری كوردستان: هێرشە درۆنییەكانی سەر هەولێر زیانی گیانییان نەبووە

02/09/2026
نەوا-
دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، 02ـی ئەیلوولی 10 فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان (درۆن)ـی بۆمبڕێژكراو لە ئاسمانی شاری هەولێر خراونەتە خوارەوە. 
بە گوێرەی راگەیەنراوەكە، 10 درۆنەكە لە نێوان كاتژمێر 01:13 تا 03:31ـی بەرەبەیان، لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە خراونەتەوە خوارەوە. 
دژەتیرۆری كوردستان لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەكانیشەوە باسی لەوە كردووە، خۆشبەختانە ‌هێرشەكان هیچ زیانێكی گیانییان لێ نەكەوتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group